وەڵامێكی توند لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە.. سیستمی هاوسەرۆكی تەواوبووە

فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەخت لە راستی و دروستی بڕیارەكانی یەكێتی دەكاتەوە.

بەپێی نووسراوێكی فەرمانگەی ناوبراو كە بۆ نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد ناردوویەتی كە تێیدا هاتووە، سیستمی هاوسەرۆكی لەناو یەكێتی نەماوە، چونكە بە شێوەیەكی ئوسولی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە هەمواركراوەتەوە و فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوەكان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانیش لەم بارەیەوە بە فەرمی ئاگادار كراوەتەوە.

فەرمانگەكەی كۆمسیۆن ئاماژە بەوە دەكات، كە باسی هاوسەرۆكی هی ساڵی 2021 كە هێشتا پەیڕەو هەموارنەكرابوو، بەڵام بە نووسراوی ژمارە 2226 لە 13-12 2022 هەمواری پەیڕەوی یەكێتی پەسەندكراوە كە بەو پێیە هاوسەرۆكی تەوابووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ موسەنا سامەڕائی و ڕەییان كلدانی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانج لێی چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان بڕیاریدا

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكات ڕۆژی دووشەممە 18ی تەمموز كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە…
Total
0
Share