ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری رادەگەیەندرێت

بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق رابگەیەندرێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووتەوە، رۆژی دووشەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق رادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانی عێراق، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی حکومی، لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەکە رادەگەیەندرێت و زانیاریی و ئاماری ورد لەسەر دانیشتوانی عێراق دەخرێتەڕوو.

پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ئەنجامدرا، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە ئەنجامدانی پڕۆسەکە بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجامی کۆتایی رابگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share