گرێبەستی زیاتر لە 17 هەزار فەرمانبەر دەکرێتە هەمیشەیی

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق گرێبەستی 17 هەزار و 267 فەرمانبەر لە پارێزگای کەرکوک کرانە هەمیشەیی.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی لەسەرە، “بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 130 ساڵی 2021 ی ئەنجومەنی وەزیران و 315  ی ساڵی 2019 بڕیاری دامەزراندنی 17 هەزار و 267 فەرمانبەر لە پارێزگای کەرکوک لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە درا”.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، “لە 30 کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو وەک بەرواری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە هەژماردەکرێت و بەرواری دەستبەکاربوون لە 1ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانە هەژماردەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share