نەخۆشیی دوو جەمسەری چییە کە ملیۆنان کەسی گیرۆدەکردووە و چارەسەرەکانی چین؟

نەخۆشیی دوو جەمسەری یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە دەبێتە هۆی بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ خۆکوشتن، پزیشکێکی پسپۆڕ، جەخت لەسەر گرنگیی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و بەدواداچوونی وردی دەروونیی نەخۆشەکە دەکاتەوە، “چونکە ئینکاری و ڕەتکردنەوەی” ئەو بابەتە لەوانەیە ببێتە هۆی دەرئەنجامە نەخوازراوەکان.

نەخۆشیی دوو جەمسەری نەخۆشییەکی دینامیکییە کە بریتییە لە گۆڕینی نێوان ماوەی ڕاگوزەری ناسەقامگیریی باری دەروونی و ماوەکانی نیشانە ئارامەکان، بەپێی توێژینەوەیەکی توێژەرانی زانکۆ کە لە گۆڤاری شێواز و ڕەفتاری زانستیدا بڵاوکراوەتەوە ، لە مانگی کانوونی دووەمی .2022

توێژینەوەکە لە تەندروستیی جیهانی وەرگیراوە  بەوپێیە، نەخۆشیی دوو جەمسەری پێکدێت لە ئەڵقەکانی وەسوەسە و خەمۆکی کە بە ماوە کورتەکانی باری دەروونیی ئاسایی جیا دەکرێنەوە، تێکچوونێکی باری دەروونیی جددییە کە نزیکەی لەسەدا یەک بۆ سێی دانیشتووان لە جیهاندا دەگرێتەوە.

لە راپۆرتێکی دیکەدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات  کە لە ساڵی 2019دا 40 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشیی دوو جەمسەری بوون.

ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەیان هەیە بەدەست حاڵەتی خەمۆکیی یەک لە دوای یەکەوە دەناڵێنن، لە کاتی ئەڵقەی خەمۆکیدا، نەخۆشەکە تووشی خراپیی باری دەروونی دەبێت (هەستکردن بە دڵتەنگی، توڕەیی و بەتاڵی) یان لەدەستدانی چێژ یان ئارەزووی چالاکییەکان، زۆربەی کاتەکان یان نزیکەی هەموو ڕۆژێک ئەو هەستەیان هەیە.

تایبەتمەندییەکانی نەخۆشیی دوو جەمسەری

نیشانەکانی نەخۆشیی دوو جەمسەری، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بریتین لە:

خۆشحاڵی یان توڕەبوون

زیادبوونی چالاکیی یان وزە

زیادبوونی قسەکردن

بیرکردنەوەکان بەبەردەوامی و یەک لەدوای یەکن

زیادبوونی خۆبەگەورەزانین

کەمبوونەوەی ئارەزوو و ویستی خەوتن

لەدەستدانی وردی و دیقەتدان

ڕەفتاری نەرێنی و بێباکانە.

ئەو کەسانەی لە کاتی نەخۆشیی دوو جەمسەریدا تووشی خەمۆکی بوون، مەترسیی خۆکوشتنیان زیاترە، بەڵام بژاردەی چارەسەری کاریگەر هەیە، لەوانە پەروەردەی دەروونی، کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، بەرزکردنەوەی کارکردنی کۆمەڵایەتی و خواردنی دەرمان، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

لەو چێوەیەشدا پزیشکی دەروونناس و مامۆستا لە زانکۆ دکتۆر لینا ریشی دەڵێت، تووشبووانی نەخۆشیی دوو جەمسەری تووشی هەڵگەڕانەوەی دۆخە دەروونییەکان دەبن لە نێوان وەسوەسەی بەهێز حاڵەتە سۆزدارییە ئەرێنییەکانی تر، لە دڵخۆشیی و گەشبینییەوە بۆ حاڵەتەکانی خەمۆکی، گریان و جیابوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ماوەکانی وەسوەسە لە نێوان هێپۆمانی و وەسوەسەی بەرزدا دابەش دەبن، کاتێک نەخۆش هەست بە وزە و خۆشی و خۆشحاڵی دەکات”، ئەڵقەکانی گۆڕانی باری دەروونی کاریگەرییان لەسەر دەبێت.

ئەو پسپۆڕە بە نمونەیەک روونیدەکاتەوە، “ئەگەر یەکەمیان بە ئەڵقەیەکی وەسوەسەدا تێپەڕێت، لەوانەیە بڕیاری گەشتکردن بدات، بلیتی فڕۆکە بکڕێت و دواتر، ئەگەر ئەڵقەیەکی خەمۆکی ڕوویدا، بڕیار دەدات هەڵیبوەشێنێتەوە”، لە ڕێگەی ئەم نموونەیەوە ڕوونی دەکاتەوە کە “تووشبووی نەخۆشیی دوو جەمسەری ناتوانێت بڕیار بدات، هەروەها ڕەفتارەکانی ناهاوسەنگن”.

باس لەوەدەکات، ئەم تێکچوونانە لە ماوەی یەک ساڵدا چەند جارێک بەسەر نەخۆشەکەدا دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نیشانەی سۆزداریی جیاوازی هەبێت.

ماوە و جۆرەکانی تێکچوون

نەخۆشیی دوو جەمسەری حاڵەتێکی درێژخایەنە و تەمەنێک دەخایەنێت، بە وتەی ئەو پزیشکە پسپۆڕە، رایگەیاندووە، “چارەسەری پزیشکی و بەدواداچوونی دەروونی دەبێتە هۆی جۆرێک لە سەقامگیری بۆ نەخۆشە تووشبووەکە، پلانەکانی چارەسەرکردن و دەرمانیش یارمەتیدەر دەبن”.

 

نەخۆشیی دوو جەمسەری چەند جۆرێکی هەیە:

جۆری یەکەم، مرۆڤ بەلایەنی کەمەوە تووشی یەک ئەڵقەی مانیکی دەبێت، پێش ئەڵقەی مانیکی بچووک، یان ئەڵقەی خەمۆکی، هەندێکجاریش مانیا دەبێتە هۆی جیابوونەوە لە واقیع.

جۆری دووەم بریتییە لە ئەڵقەی خەمۆکیی سەرەکی.

جۆری سێیەم ئەوەیە کە بە گۆڕانی باری دەروونیش ناسراوە، ئەمە جگە لە تێکچوونەکانی دیکە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان یان کحولەکانەوە دروست دەبن،

لە کاتی ئەڵقەی مانیکیدا کەسەکە بە قۆناغەکانی خۆشی و وروژاندندا تێدەپەڕێت، متمانەی بەخۆی زیاد دەکات، هەست بە باشی و خۆشحاڵی دەکات، هەست بە خەواڵوویی ناکات، زۆر قسە دەکات، خێرایی لە بیرکردنەوەکانیدا هەیە، پەرشوبڵاوە و توانای ئەوەی نییە گونجاو بێت بڕیارەکان، وەک کڕینی جلێکی زۆر کە پێویستی پێی نییە، لەوانەیە پەیوەندیی سێکسی توندوتیژ ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی هەست بە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکانی سێکسیی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی تووشبوون بە خەمۆکیدا، نەخۆشەکە هەست بە خەم و نائومێدییەکی قووڵ دەکات، کە دەیەوێت بگری، زۆربەی کات هەست بە بەتاڵی دەکات، چیتر بەو شتانە دڵخۆش نابێت کە پێشتر خۆشی دەویست، ڕەنگە کێشی دابەزێت هەرچەندە خۆشی نەیەوێت نەک لەسەر ڕێجیم، یان کێشی زۆر زیاد دەکات و هەست بە بێزاری و ماندوێتی دەکات، نەخۆشی، تاوانباری، لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون، هەستکردن بەوەی کە سەر بەو شوێنە نییە کە تێیدایە، لەدەستدانی توانای تەرکیزکردن، و لەوانەیە بگەنە ئاستی بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ خۆکوشتنلێرەدە مەترسییە جدییەکانی نەخۆشییەکە دەردەکەون.

هۆکارەکانی تووشبوون:

هێشتا هۆکارە بنەڕەتییەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری دیاری نەکراون و ڕیشی ئاماژە بەوە دەکات کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ “هۆکاری بایۆلۆژی و بۆماوەیی، هەندێک لە زاناکان هۆکاری بایۆلۆجی دەگەڕێننەوە بۆ گۆڕانکارییە ئۆرگانییەکانی مێشک، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامن. سەبارەت بە بۆماوەیی”. توێژینەوەکانی زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە خزم و کەسوکاری پلە یەکیان هەیە کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییە زیاترە کە لە ڕێگەی جینەکانەوە بۆیان دەگوازرێتەوە.”

ئەو ڕوونی دەکاتەوە “جگە لەوەش نەخۆشەکە بە قۆناغی فشاری دەروونی تونددا تێپەڕیوە، وەک مردنی کەسێکی ئازیز لە دڵیدا، هەروەها بە ڕووداوی زەبربەخشدا تێپەڕیوە”.

چۆنیەتی چارەسەر:

چارەسەرکردن پێکدێت لە چارەسەری پزیشکی جگە لە بەدواداچوونی دەروونی، بۆیە نەخۆش دەرمان دەخوات بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی سیرۆتۆنین و دۆپامین لە جەستەدا، هەروەها بەپێی بارودۆخەکە نەخۆش دەتوانێت ئەو دەرمانانە وەربگرێت کە باری دەروونیی باشتر دەکات.

دکتۆر ریشی دەشڵێت، لە هەمان کاتدا بەدواداچوون بۆ نەخۆشەکە دەکرێت لە ڕووی دەروونییەوە، هەروەها دەکرێت تەکنیکی ڕەفتاری گونجاو زیاد بکرێت، کە لەسەر بنەمای فێرکردنی ڕێگاکانی نەخۆشەکە بۆ دەرهێنانی لە گرژبوونی زۆر بە کەمترین زیان و فێری دەکات بۆ ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانی، جگە لە جۆرەکانی تری هونەر یان چارەسەرەکان بە مۆسیقا.

بابەتی پێشتر

چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دیناری بڕۆنزی شوێنەوار دەستگیركران

بابەتی دواتر

وێنەكێش ئیبراهیم زۆراب وێنەیەكی ڕەفیق سابیری كێشاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share