کاریگەریی خواردنەوە گازییەکان لەسەر مێشک

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، ئەو منداڵانەی ڕۆژانە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە، یادەوەرییان خراپە و مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت لە داهاتوودا ببنە بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان.

توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئەمریکایی ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ 10 ساڵدایە، کە پرسیاریان لێکراوە لە رۆژێکدا چەند جار خواردنەوەکانی وەک “کۆکاکۆلا” یان “پێپسی” دەخۆنەوە.

شیکارییەکە کە لە گۆڤاری Substance Use & Misuse بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەوانەی ڕۆژانە خواردنەوە گازییەکانی کافایین دەخۆنەوە، کاردانەوەیان زیاترە و بیرەوەرییان خراپترە.

کەمی ئارەزووی کارکردن و ئەنجامدانی ئەرکەکان یان تەواوکردنی ئەرکێک بە چەندین هەنگاو، یان نەبوونی وردەکارییەکان لە ڕێنماییەکاندا، یەکێکی دیکەیە لەو کاریگەرییانەی خواردنەوە گازییەکان لەسەر مێشک.

ئەو منداڵانەی کە بەردەوام سۆدەی کافاینیان خواردووەتەوە چالاکیی مێشکیان بە بەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان کەمترە.

هاوکات لە تاقیکردنەوەی بیرەوەریی کارکردندا، ئەوانەی ڕۆژانە سۆدە دەخۆنەوە چالاکییەکی کەمتریان لە ناوچەیەکی مێشکدا نیشانداوە کە پێی دەوترێت Inferior Frontal gyrus (IFG) کە بەشێکە لە بڕبڕەی پێشەوە.

هەروەها توێژەرانی زانکۆی نیشتمانی سیئۆل بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی ڕۆژانە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە، ئەگەری بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان  دوو هێندە زیاترە، کاتێک دوای ساڵێک بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

مینا کوون، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: “دۆزینەوەکانمان ئەوە پیشان دەدەن کە خواردنی ڕۆژانەی سۆدەی کافاین لە منداڵاندا پێشبینی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکات”.

مادەکانی ناو سۆدەی کافاینکراو دەتوانن کاریگەریی ژەهراوییان لەسەر مێشک هەبێت، ئەمەش وا دەکات تاک زیاتر هەستیار بێت بەرامبەر بە کاریگەرییە بەهێزکەرەکانی ماددە بەهێزەکانی وەک کحول.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی خالید شوانی كێشەی جوتیارانی گوندی تۆپزاوا چارەسەركرا

بابەتی دواتر

سبەینێ نەوت لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share