هەوکردنی ماسولكەكانی دڵ گومان دەخاتە سەر ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا

دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی فایزەر و مۆدێرنا، تا ڕوونبکرێتەوە چ پەیوەندییەک لەنێوان هەوکردنی ماسولكەكانی دڵ و ڤاکسینەکاندا هەیە.

سەنتەری ئەمریکی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن (سی دی سی) ڕایگەیاندووە، لێكۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکرێت، كە باس لە دروستبوونی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ دەكەن لای هەرزەكاران و گەنجان لەدوای وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاكسینەكانی فایزەر و مۆدێرنا.

(سی دی سی) پێی وایە هێشتا ڕوون نیە ئەو هەوكردنەی ماسولكەكانی دڵ بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناوە دروستبووبێت و هەرچەندە ڕاپۆرتەكان لەوبارەیەوە دەگمەنن، بەڵام لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت.

سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن 275 ڕاپۆرتی لەبەردەستدایە لەبارەی دروستبوونی هەوكردنی دڵ لە ژمارەیەك بەكارهێنەری ڤاكسینەكان، كە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 24 ساڵییدایە، لەنێو زیاتر لە 12 ملیۆن كەس، كە ژەمی دووەمی ڤاكسینەكانیان لێدراوە.

هەر لەسەرەتای بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە، قسە لەسەر كاریگەرییە لایەكییەكانی دوای بەكارهێنانەكە هەیە، پێشتریش پەیوەندیی نێوان خوێن مەیین و ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پشتڕاستکرابووەوە.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا ترسی هەیە ڕەئیسی ڕێگری بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دروستبکات

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share