وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا، دێنیس مۆناستیراکی، و جێگری یەکەمی، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، لە ڕووداوەکەدا 14 کەس و دوو منداڵی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: بەیاننامەکانی ئەمریكا لەبارەی پشتیوانی بێسنووری بۆ حكومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن و پرۆتۆکۆڵە

پێگەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیاننامەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی و پشتیوانی بێسنووری حکومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن…
Total
0
Share