هێڵێکی فڕۆکەوانیی ئەمریکا بەهۆی فڕین لە ئاسمانی عێراق سزادرا

 وەزارەتی گواستنەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی فڕینی فڕۆکەکانی لە ئاسمانی عێراقدا، بە بڕی 1.05 ملیۆن دۆلار هێڵی ئاسمانی ڤێرجن ئەتڵەنتیک غەرامەکرا.

ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی بڵاویکردووەتەوە کە فڕینی هەر فڕۆکەیەکی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختە قەدەغەیە.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی ڤێرجین ئەتلانتیک لە نێوان مانگی ئەیلولی 2020 تا ئەیلولی 2021 لە ئاسمانی عێراق فڕیون و ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕێنمایی بە هێڵەکە دراوە کە لە داهاتوودا سەرپێچیەکان ڕابگرێت.

بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز) وەزارەتی گواستنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەسەڵاتی دادوەری هێڵەکەی لەسەر ئەم بابەتە هەیە، چونکە گەشتەکان کۆدی هێڵی ئاسمانی دێڵتا ئەمریکییان لەسەر بووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆبووەوە

بابەتی دواتر

چۆن 30 ساڵە خۆی شاردووەتەوە؟.. چیرۆكی ئەو سەرۆك مافیایەی لە ئیتاڵیا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share