نێردەی ئەمریكا تایبەت بە كاروباری ئاووهەوا رایدەگەیەنێت، تاكە رێگا بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاووهەوا بە كەمكردنەوەی دەردراوە گازییەكان دەبێت.
جۆن كێری، نێردەی ئەمریكا تایبەت بە كاروباری ئاووهەوا رایگەیاند، تاكە رێگای رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاووهەوا بە كەمكردنەوەی دەردراوەكان دەبێت، ئاماژەش بەو دەستكەوتانە دەكات كە مرۆڤایەتی دەیچنێتەوە ئەگەر رێوشوێنی سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە بگرێتەبەر.
كێری لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سكای نیوز دووپاتیشیكردەوە ئەگەر رێوشوێنەكانی لەبواری گۆڕانی ئاووهەوا و دەردراوەكان بگیرێتەبەر “وادەكات لە جیهانێكی پاكژتر و زیاتر ئارام و تەندروستدا بژین، ئەم كارە لەپێناو بەرژەوەندیی هەموواندایە”.
ئاماژەشی بە مردنی 15 ملیۆن مرۆڤ ساڵانە لە جیهاندا كرد بەهۆی گرفتەكانی هەوای ژەهراوی كە لە ئاكامی دەردراوە كاربۆنییەكانەوە سەرهەڵدەدات.
كێری ئەوەشی خستەڕوو، وەرزەكانی هاوین گەرمتربوون بەراورد بەر ابردوو، جگە لەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی خۆراك لە بەردەم ئالنگاریدان.