ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی کەبەهۆی بارانەوە  خزابوونەخوارەوە لەناوبران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قەزای سیدەکان، گوندی خراوا، نزیک کێڵگەمینی شێخ ستۆک، 15 مین لەجۆری V69 ڤاڵمارا، لەگەڵ دوو  پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی بەهۆی بارانەوە کەوتبوونە خوارەوە و مەترسیان لەسەر هاوڵاتییان دروستکردبوو.

باس لەوەش دەکات، بۆیە بەفەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارووباری مین/ هەولێر، بە راسپاردنی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان EOD  سەرجەمیان لەناوبران و مەترسییەکە لەسەر دانیشتووانی گوندەکە هەڵگیرا.

May be an image of grass and body of water

May be an image of grass

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر محەمەد: هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵی خوێندن کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانەکانی 2014 تاوەکو ئەمڕۆ

عومەر محەممەد ئەمین، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن، کۆتاییهێنان بێت بەو…
Total
0
Share