ژمارەیەکی زۆر لە گیانەوەرانی ئاوی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگە بڵاویکردەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە گیانەوەرە ئاوییەکان وەک دۆلفین و نەهەنگەکان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

ئەو راگەیاندراوەی ڕیکخراوەکە لەمیانی کۆنگرەی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جۆراوجۆری بایۆلۆجیدا هات، کە سەدان ئەندامی وڵاتان لەو کۆنگرەیەدان و بە گەورەترین تۆڕی پارێزگاریکردن لە ژینگە دادەنرێت.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی پارێزگاریکردن لە ژینگە، لیستێکی ناوی ئەو گیانەوەرانەی پێشکەشکرد کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

لەمساڵدا یەکێتییەکە زەنگی مەترسیی لێدا لە لەناوچوونی مانگای ئاوی، کە ئاژەڵێکە لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا و زەریای هێمندا دەژی.

لیستەکەی ئەو ڕێکخراوە لە 150 جۆری جیاوازی گیانەوەر و ئاژەڵ پێکهاتوون کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە بەشێوازی جیاواز و لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین: سبەینێ قەدەغەی ڕاوەماسی دەستپێدەکات

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، سبەینێ قەدەغەی ڕاوەماسی دەستپێدەکات و تاوەکو مانگی حوزەیران بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان…
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی عێراق واده‌ى شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌ لێزمه‌ى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیى عێراق پێشبینی ده‌كات له سبه‌ینێ ‌ئێواره‌وه‌ شه‌پۆلێكى بارانبارین سه‌رتاسه‌رى عێراق بگرێته‌وه ‌و له‌ چوار پارێزگایش پێشبینى بارانى…
Total
0
Share