ماددەیەکی ژەهراوی لە کلێنسی تەوالێتدا مەترسیی لەسەر ژیانی نەهەنگەکان دروستدەکات

توێژەرانی کەنەدی ئاستی بەرزی ماددەیەکی کیمیایی مەترسیداریان دۆزیوەتەوە کە لە دروستکردنی کلێنسی تەوالێتدا بەکاردێت لە جەستەی نەهەنگی ئۆرکا کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، ئەمەش ترسی ئەوەی دروستکردووە کە ئەو ماددە ژەهراوییە زیانی زیاتریان پێبگەیەنێت.

توێژەران رایانگەیاند، ماددەی کیمیایی نۆنیلفینۆڵیان لە جەستەی 12 نەهەنگدا دۆزیوەتەوە کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە، ئەو ماددەیە لە دروستکردنی کلێنسی تەوالێتدا بەکاردێت و لە سابون و پاککەرەوەشدا هەیە، دەتوانێت لە وێستگەکانی پاککردنەوەی پاشماوەوە بچێتە ناو زەریاکانەوە.

بەهۆی قەبارەی ئۆرکاکانەوە ، زۆرجار جەستەی بچووک قووت دەدەن کە پیس بوون بە ماددە کیمیاییەکان، ئەمەش وایان لێدەکات لە ریزبەندیی پیسترین نەهەنگەکانی جیهاندا بن.

ئۆرکاکان بە گشتی لە هەموو زەریاکاندا دەژین ، بەڵام زیاتر لە ناوچە ساردەکانی کەنار دەریاکانی وەک ئەلاسکا دەژین.

ئۆرکا بە دەنگ چاودێریی نێچیرەکەی دەکات، واتە قەبارەی نێچیرەکە و شتەکانی دەوروبەری بە فریکوێنسی “لەرەلەر”ی دەنگەکانیاندا دەزانێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share