ژنێکی 31 ساڵ بە سکێک سێ منداڵی بوو

لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی قەزای فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار، ژنێک بە سکێک سێ منداڵی بوو.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق وێنەی منداڵەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دایکەکە ژنێکی تەمەنی 31 ساڵە و سێ منداڵی بە سکێک بووە.

لەدایکبوونی زیاتر لە دوو منداڵ بە سکێک وەک حاڵەتێکی تایبەت تەماشادەکرێت، بەهۆی ئەوەی شتێکی تاڕادەیەک دەگمەنە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share