چەند جار لە هەفتەیەکدا قژمان بشۆین تاوەکو تەندروست بێت؟

 

بێگومان ئەگەر چەند جارێکی کەمیش بێت ئەوەمان بیستووە کە زۆر بەکارهێنانی شامپۆ زیانی بۆ تەندروستیی قژ و نەمانی زەیتە سروشتییەکانی قژ دەبێت، بۆیە دەبێت وەڵامی ئەوە بزانین ئایا ئەو قسەیە ڕاستە؟ ئەگەر ڕاستە دەبێت لە هەفتەیەکدا چەند جار قژمان بشۆین؟

پێگەی  Webmd باس لەوەدەکات، تائێستا وەڵامێکی دیاریکراو و یەکلاکەرەوە بۆ ئەو پرسیارە نییە، بەڵکو ئەو وەڵامە دەکەوێتەسەر گرنگترین ڕیزبەندییەکانی هەر کەسێک، هەروەها جۆر قژەکە و هەڵبژاردنی شامپۆکەی.

هەدێک ڕۆژ پیویستناکات شامپۆ بۆ قژت بەکاربهێنیت، بۆ قژێکی ئاسایی لە هەفتەیەکدا چەند ڕۆژێک شامپۆ بەکارنەهێنان کارێکی باشە.

شامپۆ چەوری نائاسایی قژ لادەبات، بەڵام زۆر بەکارهێنانی دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی قژ و وادەکات تاڵەکانی قژ سووک و بێهێزبن.

سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕۆژانەی شامپۆ شارەزایان دەڵێن، تەنها بەشێکی کەم لە خەڵک پێویستیان بەوەیە بەشێوەی بەردەوام و ڕۆژانە شامپۆ بەکاربهێنن ئەوانیش ئەو کەسانەن کە، بەشێوەی ڕۆژانە وەرزش دەکەن، پێستی سەریان چەورە یان ئەوانەی لە شوێنی زۆر شێداردا دەژین.

هەروەها پێویستە ئەو شامپۆیە بەکاربهێنرێت کە لەگەڵ جۆری قژەکەدا دەگونجێت بۆئەوەی یارمەتیدەربێت لە کەمتر بەکارهێنانی.

بابەتی پێشتر

وردەكاری گرێبەستەكەی مباپی بەم جۆرەیە

بابەتی دواتر

بەم ڕێنماییانە هاوسەنگیی هۆرمۆنەکانی جەستەت بپارێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share