کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان هەشت مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، دایکم لەگەڵ ئەزیزان و خۆشەویستانی خانەنشینانی بە زۆرەملێکەی ساڵی پار، لە مانگی یانزەی ساڵی پارەوە مووچەی وەرنەگرتووە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “حکومەتی هەرێم، ئەگەر لە کات و ساتی خۆتدا مووچەت بدایە بە دایکم، من مانگی سێ نەشتەرگەریی جگەرم بۆ دایکم دەکرد، گرێکانی جگەری و سەری نەدەگەیشتنە ئەم حاڵەتە مەترسیدارەی ئێستا و بەمشێوەیە بڵاونەدەبووەوە، زووتر دەمبرەدوە بۆ چارەسەرکردن بۆ شاری بەغداد”.

دەشڵێت، هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە، “خوێنی دایکم لە ئەستۆیەتی” و لە مردنی بەرپرسیار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا كە بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share