لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی واست-ەوە كەسێك دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی كوڕەكەی خۆی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی واست بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە ناوچەی (كەریمیە)ی ناوەڕاستی واست بووە و پاش لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەوەی تاوانی كوشتنەكەی ئەنجامداوە باوكی تاوانلێكراوەكە بووە.
دەشڵێت، تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەكەدا بەوەی لەڕێی بۆرییەكی ئاسنەوە پەلاماری كوڕەكەی داوە و ئەوەش هۆكاری كوشتنەكەی بووە.
تۆمەتبار بەپێی 406ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.