دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لە عێراق دەستیپێکرد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق خەرجکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی هەشت ڕاگەیاند.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند، “مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی هەشتی 2026، بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و (46) هەزار خێزان لە بەغداد و پارێزگاکان، بەدەر لە هەرێمی کوردستان، خەرجکراوە، کە کۆی گشتییەکەی زیاترە لە (438) ملیار دیناری عێراقی.”

دەشڵێت، پێدانی مووچەکە زیاتر لە ملیۆنێک و (482) هەزار خێزان دەگرێتەوە کە پیاوان سەرپەرشتییان دەکەن، بە بڕی زیاتر لە (353) ملیار دینار، هەروەها زیاتر لە (564) هەزار خێزان کە ژنان سەرپەرشتییان دەکەن، بە بڕی زیاتر لە (84) ملیار دینار.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کۆمسیۆن سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەری دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاری پێداچوونەوە بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواوبکات و رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە، دابەشكردنەكە تا كۆتایی ئەم مانگەی پێدەچێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share