زانکۆی پترسبۆرگ هەواڵێکی ئاشکرا کرد کە دەکرێت شۆڕشێکی زانستی پێکبهێنێت بۆ رزگاربوون لە کێشەیەک کە بەشێکی زۆر لە خەڵک بەهۆیەوە نیگەرانن، بەو پێیەی زانایانی زانکۆکە دەرمانێکیان دروستکردووە کە یادەوەریی دەپارێزێت و کاریگەرە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
زانکۆکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو پشکنینانەی لەسەر ئاژەڵەکانی تاقیگە ئەنجامدراون کاریگەریی دەرمانەکەیان سەلماندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەم دەرمانە کەمکردنەوەی لەدەستدانی پەیوەندییەکانی نێوان خانەکانە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی یادەوەری، “ئێمە پێمانوایە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دەمارەکانی مێشک دەستپێدەکات، ئەگەر بتوانین ئەم پرۆسەیە خاوبکەینەوە، ئەوا سەرهەڵدانی نیشانەکانی نەخۆشییەکەش دوادەخەین”.
پشکنینی دەرمانەکە لەسەر ئەو ئاژەڵانە کراوە کە کێشەی بیرەوەرییان هەبووە، دەرکەوتووە لە کاتی خواردنی دەرمانەکەدا پێکهاتەکانی دەچنە ناو بەربەستی خوێن بۆ مێشک و دەگەنە مێشک و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر خانەکان دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی یادەوەری.
توێژەران پلانیان هەیە لەڕووی گۆڕانکاری و کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەو دەرمانەوە لێکۆڵینەوە بکەن، دوای ئەوەش پشکنینی کلینیکی بۆ دەکرێت.