وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات: ئەوەی لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە دەوترێت زیادەڕەوییە

وەزیری تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بە تای خوێنبەربوون، دەڵێت، ئەوەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەو نەخۆشییە دەوترێت و بڵاودەکرێتەوە زیادەڕەویی تێدایە.

ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هاوڵاتییان دڵنیادەکەمەوە کە ئەوەی لە میدیاکاندا دەنگۆی لەسەرە سەبارەت بە تای خوێنبەربوون جۆرێکە لە ترساندن و زیادەڕەویی تێدایە”.

باسی لەوەکرد، کە حاڵەتی تۆمارکراوی نەخۆشییەکە هەیە، بەڵام پرۆگرامی تایبەت لە نەخۆشخانەکان هەیە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکان.

جەختیکردەوە، “رێکارەکانی خۆپارێزی زۆر پێویستن، بەتایبەتی رێکارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، بەخێوکەرانی ئاژەڵ و بەدواداچوون بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵی تێدایە”.

وە وەزیری تەندروستی لە درێژەی قسەکانیدا وتی “پەیامێک بۆ هاوڵاتیان دەنێرم کە بابەتی تای خوێنبەربوون و بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی کەمترە لەوەی لە میدیاکان دەنگۆی لەسەرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: ئەوانەی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە زیاتر سوود لە ڤاكسین دەبینن

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ڤاكسین بۆ ئەو كەسانە سوودی گەورەی دەبێت كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون…
Total
0
Share