جەبار گۆران: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی زیاتر كران

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی زیاتر لە سلێمانی كران كە هەموو ئەمانە بە جێبەجێكردنیان جموجۆڵی بازرگانی زیاددەكات و هەلی كار دەرەخسێنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی سلێمانی، زەڕەنگەران، بازاڕی جگەرەكە و بازرگانانی سەربەخۆ كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكەش جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو وتی، ” لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دڵنیایی تەواومان وەرگرت كە سەرۆكی یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانمان دەبێت تا بازرگانان بتوانن وەبەرهێنانی زیاتر لە سلێمانی بكرێت و سێكتەری ئابوری و بواری بازرگانی لە سلێمانی ببوژێندرێتەوە”.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی زیاتر لە سلێمانی كران كە هەموو ئەمانەش وادەكات جموجۆڵی بازرگانی زیادبكات و هەلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێندرێت و بافڵ جەلال تاڵەبانیش دڵنیایی دا بە هەموو شێوەیەك پشتیوانمان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share