ڕانیە.. ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش کە زیندانیكراوی گواستووەتەوە وەرگەڕا

لەسەر ڕێگای دەربەندی ڕانیە ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە هەشت ئەندامی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون.

عەلی عەبدوڵڵا وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش کە زیندانیكراوی گواستووەتەوە لە دەربەندی ڕانیە بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە”.

دکتۆر فەرمان ئەحمەد لێپرسراوی کارگێڕیی نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە لەبارەی قوربانییانی ڕووداوەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕووداوەکەدا هەشت ئەندامی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە، سەرجەمیان تەندروستییان جێگیرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگە: لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی…
Total
0
Share