چەند کوردێک لە دۆسیەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێراندا دەستگیرکراون

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسدارانی ئێران ماڵی چەندین هاوڵاتیی کوردی لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشکنیووە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی کوشتنی موحسین فەخریزادە دەستگیرکراون.

لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە سوپای پاسداران هێزی ڕەوانەی شاری بانە کردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ چەندین کەس دەستپێکردووە پەیوەست بە کەیسی کوشتنی موحسینی فەخریزادە، کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بە “زانا ئەتۆمییەکەی ئێران” ناوی هێنرا.

تا ئێستا ماڵی 30 هاوڵاتیی شاری بانە بشکنراوە و بەدوای کۆمەڵێک بەڵگەدا گەڕاون کە بە خەڵکیان نەوتووە بەڵگەکان چین.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاویش بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ چوارشەممە ٩ی کانونی یەکەم ماڵی چوار هاوڵاتیی دیکەی شاری بانە پشکنراوە و هێزێکی ئەمنی سەربە سوپای پاسداران چونەتە ماڵی (ساڵحە چکۆل و سەرحەد لە گوندی ئەنجێنە و کازم قادری خەڵكی گوندی چۆمان و ڕەحمان شادان خەڵکی گوندی بڵەسەن).

سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایان کردووە لە گەڕەکی هەمزاوای بانە، ماڵی 10 هاوڵاتیی دیکە پشکنراوە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ بونی نوسراوی دادگا چونەتە ناو ئەو ماڵانەوە.

ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ڕابردوو، زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە شارۆچکەی ئابسەرد سەربە پارێزگای تاران لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا “تیرۆر کرا”.

دوای تیرۆری موحسینی فەخریزادە سوپای پاسداران لیژنەیەکی ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی سەرچاوەی کوشتنی زاناکە پێکهێناوە و عەلی خامنەی، رابەڕی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوای کوشتنی فەخریزادە ڕایگەیاند، “دەبێت بە زوترین کات ئەوانەی فەخریزادەیان کوشتووە سزای خۆیان وەربگرن”.

بابەتی پێشتر

لەمپەرەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق "زۆرن"

بابەتی دواتر

دوای شکستی ئینتەر، کۆنتی هەڵەی بەرانبەر کاپێلۆ و سکای سپۆرت کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان…
زیاتر ببینە

گەنجێک لەناو رووباری خازر خنکا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لەناو ئاوی رووباری خازر خنکا و دوای ماوەیەك توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share