نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین.

ئەمڕۆ دووشەممە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە 139 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەشێکی بەهۆی خێرایی پرۆسەی حەواڵەی دەرەکییەوەیە، بەشێكی دیکە بەهۆی کەمبوونەوەی نەختینەی دینارەوەیە لە بازاڕدا لە ئەنجامی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share