کەسێکی دیکە هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکرا

پۆلیسی قەزای سۆران ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 11 ئۆتۆمبیل و پارچە زەوییەک و 10 هەزار دۆلاری هاوڵاتییانی لابووە و هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆی مامەڵەی کردووە.

شەماڵ سورچی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوێنێ 3ی کانوونی دووەم، لەسەر فەرمانی دادوەر کەسێک دەستگیرکراوە کە مامەڵەی گوماناوی کردووە و لە فەیسبووک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شمەک و کاڵاکانیان بە نرخێکی گرانتر دەداتەوە”.

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە، ” بەپێی وتەی تۆمەتبارەکە سەرەتای كاركرنی  سێ ئۆتۆمبیلی بەنهێنی وەرگرتووە پاشان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك بڵاویکردووەتەوە كە ئەم مامەڵەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە 8 ئۆتۆمبیلی بەبڕی 10 هەزار دۆلار كارتی مۆباییلی وەرگرتووە بەرامبەر ئەوەی كە بۆماوەیەكی دیاریكراو بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە، بڕی ئەو شتانەی کە وەریگرتووە لەماوەی 15 ڕۆژ  11 سەیارەو 4  مۆبایل پارچە زەوییەک و بایی 100000$ دۆلار كارتی وەرگرتووە ئەمە جگە لەوەی لەكاتی دەزگیركردنیشی مامەڵەی 6 ئۆتۆمبیلی دیکەی لابوو خەریكبوون پێی بدەن و ئەوانیش بچنە ناو مامەڵە گوماناوییەکەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرزكردن دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پارەداركردنی كورتھێنانی دارایی (قەرزكردن) و…
Total
0
Share