ئیلۆن مەسك 9 ملیار دۆلاری لەدەستدا

لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێدا، كۆمپانیای تێسلا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە ئیلۆن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاریەتی نۆ ملیاری دۆلار زیانی بەركەوت.

لەدەستدانی ئەو پارەیە بەهۆی دابەزینی ئاستی پشكەكانی كۆمپانیاكەوەیە كە بەهاكەیان بە رێژەی 12 دابەزیوە، بەوەش زیانی نۆ ملیار دۆلار بەر ئیلۆن مەسك كەوت كە دەكاتە 6.6%ـی سامانەكەی كە بۆ 128 ملیار دۆلار كەمبووەوە.

ماوەی ساڵێكە زیان بە چەند قۆناغێك بەرۆكی ئیلۆن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكانی تێسلا و سپەیس ئێكس و تویتەری گرتووە و سامانەكەی لە 340 ملیار دۆلارەوە بۆ 128 ملیار دۆلار كەمیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
Total
0
Share