پێشبینیی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

دەستەی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و شارەزایەكی بوارەكەش دەڵێت، ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی دەستەی كەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکوک ئەگەری خێرابوونی با هەیە.

لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ هەینییەوە، دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەك پلە نزمدەبنەوە.

هاوكات ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی، پێشبینیی بارانبارینی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ھەفتەی داهاتوو بەھۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا، زۆربەی کات پەڵەھەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت و ھەندێک کاتیش لە ناوچەی جیاجیادا دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، بە دیارینەکراویش ئەگەری نمەباران کراوە دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share