ئەسیوپیا چووە ساڵی 2017 ەوە

لە وڵاتی ئەسیوپیا ئاهەنگ و رێورەسمەکان بەبۆنەی چوونە ناو ساڵی 2017 دەستیانپێکرد.

ئەسیوپیا یەکەمین وڵاتە لە جیهاندا کە رۆژژمێرێکی تایبەت بە خۆی هەیە و تەواو جیاوازە لە رۆژژمێری زاینیی و حەوت ساڵ لەدوای ئەو رۆژژمێرەوەیە.

لە رۆژژمێری ئەسیوپیدا ساڵ 13 مانگە، سەرجەم مانگەکانی 30 رۆژە جگە لە مانگی کۆتایی کە 13 رۆژە، کە بە مانگی خۆرهەڵاتن ناسراوە.

لە ناوخۆی وڵاتەکە بە تەواوی کار بەم رۆژژمێرە دەکرێت جگە لە هەندێک لە دامەزراوەکانی وەک وەزارەتی دەرەوە کە لە پاڵ ئەم رۆژژمێرەدا کار بە رۆژژمێری زاینییش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکی سنووری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیاند

حکومەتی سوریا مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکەی گەورەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەی…
Total
0
Share