نەخۆشییەکی بکوژ تۆمارکراوە کە مێشک لەناودەبات

نەخۆشیی “ئەمیبای خۆرەی مێشک” بۆ یەکەمجار لە وڵاتیکی ئاسیا تۆمارکراوە مەترسیی کوشندەییەکەی زۆر بەرزە.

کۆریای باشوور رایگەیاند، یەکەم تووشبووی نەخۆشییەکەیان تۆمارکردووە و بە هەمان نەخۆشیش گیانیلەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوی ئاژانسی کۆریای باشوور بۆ چاودێریکردن و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان، ئەو هاوڵاتییە کۆرییە لە تایلەند گەڕاوەتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا گیانیلەدەستداوە دوای تووشبوونی بە نەخۆشیی نایگلیریای مریشک یان “ئەمیبای خۆرەی مێشک”.

ئاژانسەکە لەبارەی نەخۆشییەوە جەختدەکاتەوە کە رێژەی مردن بە نەخۆشییەکە و خێرایی کوشندەییەکەی زۆر بەرزە بەڵام گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بە یەکێکی دیکە نزمە.

بۆ یەکەمجار نەخۆشییەکە لە ئەمریکا تۆمارکراوە لە ساڵی 1937، نەخۆشییەکە لە رێگەی ئەمیباوە تووشدەبێت و لەڕێگەی لوتەوە دەچێتە جەستەوە و دەگوازرێتەوە بۆ مێشک و سیستم و خانەکانی مێشک لەناودەبات.

بابەتی پێشتر

هەستكردن بە تینوویەتی نیشانەی تووشبوونە بە شەكرە

بابەتی دواتر

نرخی 100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیكبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share