بۆ هەریەکێک لە ئێمە شوشتنی رووخسار بە شێوەیەکی هەمیشەیی و دوو جار لە رۆژێکدا پێویستییەکی گرنگە بۆ مانەوەی پێستی رووخسار بە شێوەیەکی تەندروست، بەڵام بە چ شێوازێک ئەم رۆتینە ئەنجامبدرێت تا باشترین ئەنجامی هەبێت؟
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی پێست بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ شوشتنی رووخسار چەندین سوودی تەندروستیی هەیە، دەبێتە هۆی چالاککردنی سووڕی خوێن، نوێکردنەوەی خانەکانی پێست کەمکردنەوەی دروستبوونی زیپکە لەسەر رووخسار.
لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەی، بەڵام ئاوی سارد دەبێتە هۆی ئەوەی چەورییە زیانبەخشەکانی سەر پێست بە تەواوی لانەچن و کاری پاککەرەوەکان لاواز دەکات.
جگە لە ئاوی سارد هەندێک کەس ئاوی گەرم بۆ شوشتنی رووخسار پێشنیار دەکەن، بەڵام ئەکادیمیاکە ئەمەش رەتدەکاتەوە، چونکە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی پێست، وشکبوونەوە و تووشبوونی پێست بە ئەکزیمیا.
لەنێوان باشترین بژاردەکان بۆ شوشتنی پێست، شارەزایانی بواری پێست دەڵێن، پێویستە رۆژانە دووجار پێست بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.
ئاوی سارد یان گەرم، کامیان بۆ پاککردنەوەی رووخسار گونجاوترە؟