“دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا”

“دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا” ناونیشانی دیبەیتێكە كە ئێستا لە “دامەزراوەی ڤیم” بۆ دوو پسپۆڕی بوارەكە بەڕێوەدەبرێت.

هەریەك لە د. یوسف گۆران، خاوەنی دکتۆرا لە یاسای دەستووری و  د. ئیسماعیل نامیق، هەڵگری دکتۆرا لە یاسا بەشدارانی دیبەیتەكەن و ژمارەیەكی زۆر لە شارەزایانی یاسا، پەرلەمانتاران، رۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەی دیبەیتەكەن.

لە دیبەیتەكەی “دامەزراوەی ڤیم”ـدا كە لە شاری سلێمانی رێكخراوە، چەندین پرسیاری بابەتی لەبارەی پرسی دەستوورەوە ورووژێندراون، لەوانە بۆچی تا ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی دەستووری خۆی نییە و هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستوور بە کوێ گەیشتوون و رێگرییەکانی بەردەم پرۆسەی نووسین و دانانی دەستووردا چین؟.

بەشداربووانی دیبەیتەكە بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشبوون، بەشێكیان بۆچوونەكانیان بەو ئاراستەیەن كە بوونی دەستوور بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان پێویست و گرنگە، تەنانەت وەك ئەوان دەڵێن، “ئەگەر دەستوورێكی بێكەموكورتییش نەبێت”.

لە بەرامبەردا، بۆچوونی گرووپەكەی دیكەی بەشداربووان مكوڕە لەسەر ئەوەی كە پێویستە دەستوور بە جۆرێك بێت تەواوی مافەكانی تیادا پارێزراوبن و دەسەڵاتەكان دیاریبكات، بە جۆرێك كە دامەزراوەیەك هەبێت لە جێبەجێكردنی دەستووردا ببێت بە چاودێر بەسەر دەسەڵاتەكانەوە و رێگربێت لە پێشێلكردنی دەستوور و گەرەنتی پارێزراوییەكەی بكات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ لە سعوودیە نییە و پێشکەشی فرانکفۆرت کراوە

بابەتی دواتر

ساڵحەمیدزیچ پلانێکی بەپەلەی بایرن میونشنی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین سبەی دووشەممە پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوبەرایەتیی…
Total
0
Share