هەولێر.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەک پێنج کەس سوتان

بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس سوتاون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، “ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە لە ڕێگای گوێڕ بۆ گوندی قادریە کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس سوتاون یەکێک لەوانە منداڵە و ڕێژەی سوتانەکەی %64 ە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە ئەنجامی بەتاڵ کردنی سوتەمەنی بووە لە تانکەرەوە بۆ یەکێک لە خەزانەکانی پاڵاوگەکە و ئاگرەکە دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆنترۆڵکراوە.

سەبارەت بەو کەسانەی سوتاون بەمجۆرە ڕێژەی سوتانەکەیانی بڵاوکردووەتەوە:

هاولاتییەک تەمەن 34 ساڵ بەڕێژەی %10

هاوڵاتییەک تەمەن 33 ساڵ بەڕێژەی ،،%56

منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ بەڕێژەی ،،%64

هاوڵاتییەک تەمەن 19 ساڵ بەڕێژەی %24

هاوڵاتییەک تەمەن 30 ساڵ بەڕێژەی %8

بابەتی پێشتر

وردەکاری سەردانەکەی جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغداد و هەولێر بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share