شارەوانیى سیتەک: تونێلى پێشڕەو دادەخرێت

شارەوانیی سیتەک بڵاویکردەوە، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

سەرۆکایەتیى شارەوانیى سیتەک، بڵاویکردەوە، بە مەبەستى سیانەکردن و پاککردنەوەی، شەوى سێشەممە 8ی تەمموزی 2025 لە کاتژمێر 10ى شەو تاوەکو کاتژمێر 6ى بەیانیی سبەینێ چوارشەممە رێڕەوى تونێلی پیشڕەو دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنى تونێلەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ رەخساندنى رێگایەکى سەلامەت و دوور لە مەترسیى هاتوچۆ بۆ شۆفێران و گەشتیارانى سلێمانى و ناوچەى شارباژێڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share