بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیاری بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد

بانكی ناوەندی ژمارەیەك رێوشوێن بۆ باشكردنی مامەڵەكردنی پەیوەندیدار بە دۆلار رادەگەیەنێت.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەو دەستەوارەیە لە بڕیار و رێوشوێن دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی بازاڕی دراوە بیانییەكان بۆ دۆخی سروشتیی خۆی.

بڕیارەكان وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی نوسینگەكەدا هاتووە بریتین لە:

1- رێگەدان بە بانكە بەشدارەكانی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بە كڕینی هەر بڕە پارەیەك بە دراوی بیانی و دانانی لە بانك بە ئەژمێرێك كە بەكاربهێنرێت بۆ حەواڵەی دەرەكی، هەروەك سودی ئەو مامەڵەیە بەپێی ئەوە دەبێت كە بانك بڕیاری لەسەر دەدات.

2- ئاسانكاری لە پارەداركردنی بازرگانیی كەرتی تایبەت لەرێی بانكە عێراقییەكان و پڕكردنەوەی خواستی حەواڵەی دەرەكی لەڕێی پەرەپێدانی رەسیدی بانكی لای نێردەرانی بە دراوی دیكە جگە لە دراوی دۆلاری ئەمریكی (یوانی چینی، یۆرۆ، درهەمی ئیماراتی، دیناری ئوردونی و ئەوانی دیكە).

3- كردنەوەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكە حكومییەكان بۆ هاوڵاتییان بۆ مەبەستی گەشتی (چارەسەر، حەج و عومرە، خوێندن و ئەوانی دیكە) بەپێی رێنوێنییەكانی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.

4- دابەزاندنی نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ سودمەند (هەڵگری كارت) كە بەكاریدەهێنێت لەكاتی گەشت یان پارەدان بۆ كڕینەكانی لەڕێی ئینتەرنێت بەجۆرێك بە نرخی (1465) دیناردا بێت بۆ هەر دۆلارێك لە بری (1470) دینار بۆ هەر دۆلارێك، فرۆشتنی دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ مەبەستی سەرەوە بە (1455) دینار بۆ هەر دۆلارێك دەبێت لەجیاتی (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیادبوونێكی روون لە نرخی دۆلاردا هەیە و هۆكارەكەش زیادبوونی خواستە لەسەر بانكی ناوەندی، جگە لە بوونی كۆمپانیای وەهمی و نرخی زیاد لە حەواڵەكردندا.

سودانی كردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلاری لە بانكە حكومییەكاندا راگەیاند لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بە دۆلار.

دۆلار كە نرخە فەرمییەكەی 1460 دینارە، ماوەی كەمتر لە مانگێكە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە رۆژانی رابردوودا گەیشتە نزیكەی 1530 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمیتان بۆ شەهیدبوونی كاك ئاكام عومەر دەكەین

بابەتی دواتر

ناوچەیەکی مەترسیدار کە هیچ فڕۆکەیەک بەسەریدا نافڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share