شارەزایەكی کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بایەكی سارد هەڵدەكات

شارەزایەكی بواری کەشناسی دەڵێت، “بایەکی وشک و سارد لە ئێوارەی سبەینێ هەینییەوە چالاکدەبێت و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن”.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، “سبەینێ ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵەھەور دەبێت، لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە تا پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لە ئەنجامی زیادبوونەوەی کاریگەریی ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لەسەر ناوچەکانمانە، بایەکی وشک و سارد ناوبەناو لە ناوچە شاخاوییەکانی خۆرھەڵاتی ھەرێم چالاکدەبێتەوە”.

بەپێی وتەی ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی، کاریگەریی ئەو بەرزەپاڵەپەستۆ و بایە ساردە، لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر دەبێت بە خێرایی 15 بۆ 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئەو گۆڕانەی كەشوهەوا دەبێتەھۆی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما لە شەواندا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، بەڵام لە کاتەکانی رۆژدا بە گشتی پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی جێگیر دەمێننێتەوە، وەك شارەزاكەی بواری كەشناسی دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share