ڕەزا بەراهەنی کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ هەینی، ڕەزا بەراهەنی شاعیر و ڕەخنەگری بەناوبانگی فارس کۆچی دواییکرد.

ئۆکتای بەراهەنی، کوڕی ڕەزا بەراهەنی، لە ئەژماری ئینستاگرامی خۆیەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی لە وڵاتی کەنەدا ڕاگەیاند و ڕەتیکردەوە هۆکاری مردنەکەی ڕوونبکاتەوە.

ڕەزا بەراهەنی شاعیر و ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی بەناوبانگی فارسی بە ڕەچەڵەک تورک بوو، ساڵی 1935 لە شاری تەبرێز لەدایک بووبوو و لە تەمەنی 22 ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا بەدەستهێنابوو، پاشانیش لە وڵاتی تورکیا خوێندنی دوکتۆرای تەواوکردبوو.

ڕەزا بەراهەنی لە هەڵوێست و نووسینیشدا ڕەخنەگرێکی توندی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، لە ساڵانی شۆڕشی کورددا یەکێک بوو لەو نووسەرانەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەوسادا بەرگریی لە خەباتی نەتەوەیی کورد دەکرد.

بەراهەنی زیاتر لە 70 کتێبی بە زمانی فارسی نووسیوە و بەرهەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیهانییەکانی وەک ئینگلیزی، فەرەنسی و سویدی.

ئەم شاعیر و نووسەرە ئەمڕۆ لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە وڵاتی کەنەدا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ : گروپێكی بەناوبانگی میوزیكی ئۆكرانیا چوونە پاڵ سوپای وڵاتەكەیان

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی هاوپەیمانيی فەتح: ڕێبەر ئەحمەد نابێتە سەرۆك كۆمار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share