بەڕێوەبەری تیمی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەستی لەکارکێشایەوە

ئۆلیڤەر بێرهۆف، ئەستێرەی دێرین و بەڕێوەبەری ستافی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستیلەکارکێشایەوە.

ئۆلیڤەر بێرهۆف، ئەستێرەی دێرین و بەڕێوەبەری ستافی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “بڕیاری خۆمم بە بێرند نویندروفی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕاگەیاندووە، دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشکردووە و ڕێخۆشکەردەبم بۆ گرتنەبەری ئاراستەیەکی نوێ.”

هەروەها دەڵێت، “قەناعەتی تەواومان بەوەیە کە هەندێک لە بڕیارەکانمان هەڵە بوون، کەس هێندەی من لەو بڕیارانە پەشیمان نییە، بەرپرسیارێتییەکەشی دەخەمە ئەستۆی خۆم.”

لە بەرامبەردا هانزی فلیکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، “ئێمە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕین، ناتوانم بیهێنمە پێش چاوم چۆن ئەو بۆشاییە پڕبکەمەوە کە بەهۆی ڕۆیشتنی ئۆلیڤەرەوە دروست بووە، لەسەر ئاستی پیشەیی و کەسی پیاوێکی بێوێنە و زیرەک بوو، بەداخەوەم.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی پاڵه‌وان و هاوشانه‌که‌ی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و له‌ میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی…
Total
0
Share