بەرشلۆنە ژمارە (7) پێشکەشی کریستیانۆ دەکات ؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان چاوەڕوانە لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکاندا هێرشبەری خەونەکانی بۆ بکڕن.

یانەی بەرشلۆنە لە دواین ڕۆژەکانی میرکاتۆدا ئیلاکیس مۆریبای ئاڕاستەی یانەی لایپزیک کرد، ڕەزامەندییان بەرامبەر گواستنەوەی ئیمێرسۆن ڕۆیاڵ نیشانداوە و هەموو هەوڵەکانیان بۆ کۆکردنەوەی بڕی 45 ملیۆن یورۆیە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆ کەتەلۆنیا، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشلۆنە و هاوکارانی لە کۆتا ڕۆژی میرکاتۆی هاوینەی 2021 دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئیدینسۆن کاڤانی کردووە.

ئەگەر بۆندی کاڤانی و بارسا واژووبکرێت لە سوودی کریستیانۆ و یانەی مانچستەر یونایتد دەبێت، بەوپێیەی جەنگاوەرە ئورۆگواییەکە درێسی ژمارە حەوتی لە یونایتد پۆشیوە، دوای ماڵئاواییکردنی ژمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ کریستیانۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

تیمەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز مسۆگەرکردووە، لەچاوەڕوانی دوو جەمسەری دیکەدان. تیمی ئەڵمانیا…
Total
0
Share