گواردیۆلا یان ئەنچیلۆتی؟ وەڵام بە ژمارە..

ئەمشەو سێشەممە لە یاریگای (ئیتیحاد)، یانەی مانچستەر سیتی لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا میوانداریی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

تاوەکوو ئێستا پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی و کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید شەش جار ڕووبەڕوو بوونەتەوە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بە چوار بردنەوە باڵادەستی نیشانداوە، لە بەرامبەردا ئیتاڵییەکە تەنها دوو بردنەوەی تۆمار کردووە، واتە هیچ یەکسانبوونێک لەنێوانیاندا ڕووی نەداوە.

دوایین یاریی نێوان دوو ڕاهێنەرەکە ڕێکەوتی 23ی ئایاری 2021 بووە، کاتێک ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن بوو، بەرامبەر سیتی گواردیۆلا (5-0) دۆڕاندنی تۆمار کرد.

سەرکەوتنەکانی گواردیۆلا لە خولی ناوخۆی ئینگلتەرا بەرامبەر کارلیتۆ تۆمارکراون، لە بەرامبەردا ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکەی مێرەنگی دوو جار وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بردنەوەی بەرامبەر فەیلەسووفەکەی کەتەلۆنیا تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شۆفێری تانکەرێکی بەنزین خەویلێدەکەوێت و چوار کرێکاری کردبەژێرەوە

بابەتی دواتر

بۆچی نابێت بەرشلۆنە پلەی دووەم لە دەست بدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share