ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی بە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانكردنەوە بەخشی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە كاندیدانی هەردوو وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەخشی.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەنجومەنەكە دەنگیدا بە پێدانی متمانە بە نزار محەمەد سەعید ئامێدی، وەزیری ژینگە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی.

ئامێدی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ ئەو پۆستە.

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی بەخشییە پەنگین عەبدوڵا رێكانی وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی و ئەشغال لە پشكی پارتی.

متمانە بەخشینەكە لە دانیشتنی ژمارەی 15ی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمدا بوو، بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی 208 پەرلەمانتار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم وردەكاریی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای گەییشتنی بە بەغداد، بەشداریی لە كۆبوونەوەی…
Total
0
Share