پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ بودجەی گشتی دەكات

بەگوێرەی ئەو كارنامەی بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دانیشتنێك بەڕێوەببات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم، پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە 9ی كانونی دووەمی بڵاوكردەوە، ئەو كارنامەیەش وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە.

لە كارنامەكەدا هاتووە، “دانیشتنەكە لە یەك بڕگە پێكدێت و بریتییە لە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیداڵیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2021”.

پرۆژەكە لەلایەن لیژنەی داراییەوە خراوەتە بەردەست بۆ ئەوەی بخرێتە ئەو كارنامەیەوە.

پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا تۆڕی میدیایی ئێستا دەقەكەی بڵاودەكاتەوە.

بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی پرۆژەیاساكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

یەكەم لێدوانی ترەمپ پاش ڕاگەیاندنی بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا

بابەتی دواتر

سەندیکای ڕۆژنامەنوسان: ژمارەی پێشێلکارییەکان لە 2020دا بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share