وەزارەتی پەروەردەی عێراق: 260 هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “گەڕانەوە بۆ خوێندن” 260 هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن و دوو ملیۆن خوێندکاریش لێی سوودمەندبوون.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لەرێگای کەمپەینی “گەڕانەوە بۆ خوێندن” 260 هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

وتیشی، ئەو هاوکارییە داراییەی تەرخانکرابوو، زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار لێی سوودمەندبوون و کاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی دارایی خوێندکارەکان و گەڕانەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن دروستکردووە.

لە ماوەکانی رابردوودا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، هەڵمەتێکی راگەیاند بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی بارودۆخی داراییەوە لە خوێندن دابڕاون، لەو چوارچێوەیەشدا وەک هاوکارییەک مانگانە، بڕی 30 هەزار دیناری بۆ هەر خوێندکارێکی قۆناغی بنەڕەتی و 50 هەزار دیناریشی بۆ هەر خوێندکارێکی قۆناغێ ناوەندی تەرخانکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمەوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share