وەزیری كار: كرێكارانی بیانی بیمە و خانەنشینی دەیانگرێتەوە

كرێكارانی بیانی بیمە دەیانگرێتەوە و خانەنشیندەكرێن، وەك وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە دوایین لێدوانیدا ئاشكرایكرد و دەڵێت، “یاسا جێبەجێدەكەین”.

سەتام جەدعان وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكە سەرگەرمی رێكخستنەوەی دۆخی كرێكارانی بیانییە و بەپێی رێنماییەكان و لە رێگەی لیژنەیەكەوە دۆخیان باشدەكەن.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وتیشی، “ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی پێكهێناوە كە وەزارەتەكانی كار، ناوخۆ و دەرەوە لەخۆدەگرێت و راسپاردەی خۆیان لەبارەی دۆخی كرێكارانی بیانییەوە دەدەن بە ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

سەتام جەدعان جەختیكردەوە كە یاسای خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتی و یاسای كار بەسەر كرێكارانی بیانیدا جێبەجێدەكرێت و لەو مافانە سوودمەند دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای فیدراڵی: بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە

سەرۆکی پێشووی تیمی سکاڵاکار لە دادگای باڵای فیدراڵی، رایگەیاند، بەرپرسی یەکەمی دواکەوتنی مووچە حکومەتی هەرێمە. د. رەعد رەفعەت،…
Total
0
Share