دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی زیاد جەبار کۆدەبێتەوە، کە سکاڵاکە تایبەتە بە یەک بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
بڕیاروایە رۆژی یەکشەممە شەشی ئەم مانگە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی ژمارەیەک سکاڵای یاسایی بکات، کە یەکێکیان سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
زیاد جەبار سکاڵای لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە و داوا دەکات، دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی (یەک و نۆ و 15 و 22 و 36)، لە یاسای هەڵبژارنەکانی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دابنێت.
ماددەی یەکی یاسای هەڵبژارنەکانی هەرێم ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بە 111 کورسی دیاری کردووە، هەروەها ماددەی نۆ، هەرێمی کوردستانی وەک یەک بازنەی هەڵبژاردن دیاری کردووە، هەروەها ماددە 15 تایبەتە بە تۆماری دەنگدەران و ماددەی 22 لیستی پاڵێوراوی قەوارە سیاسییەکان، ماددەی 36 تایبەتە بە کورسیی پێکهاتەکان.
بابەتی پەیوەندیدار
ئێران بۆ بەداواچوونی “رێككەوتنی ئەمنی” شاندێك رەوانەی عێراق دەكات
تاران بڕیاردەدات شاندێك رەوانەی عێراق بكات بۆ لێكۆڵینەوە لە رێككەوتنی ئەمنیی دووقۆڵی، وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو…
سەرچاوەیەک: دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، راستەوخۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات
بڕیارە سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت، سەرچاوەیەکیش رایگەیاند سبەی شەو جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی…
شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبێتەوە
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و نەوت لەگەڵ كۆمپانیای…
قوربانییانی تەقینەوەكانی بەغداد و كەسوكاریان قەرەبوودەكرێنەوە
حكومەتی عێراق، قوربانییانی تەقینەوەكانی بەغداد و كەسوكاریان قەرەبوودەكاتەوە. بانكی ڕافیدەین كە بانكێكی حكومیی عێراقە، بڕیاریدا بە بە خشینی…