راگەیەندراوێک لە “هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت”ـەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی 1ی 2023 بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بارەگای نورى مالكى لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و ئەو رێکارانەی لەم دواییەدا حکومەت پەیڕەوی کردوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دراو کرا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران روونکرنەوەیەکی هەمەلایەنەی خستەڕوو سەبارەت بەو رێگەچارانەی حکومەت گرتوونیەتیەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دراو لەسەر چینی هەژار و نەدار هەروەها ئەو گۆڕانکارییە گونجاوانەی لە هەندێک پۆستی حکومی ئەنجامدران لەمەڕ ئەو گرفتە.

هەروەها کۆبوونەوە تاوتوێی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کرد کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕبن کە دیارترینیان یاسای بودجەی فیدراڵییە لەگەڵ ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی…
زیاتر ببینە

سێ پڕۆژه‌‌ی گه‌‌شتیاری له‌‌ دوكان جێبه‌‌جێده‌‌كرێن

قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، لەمیانەی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لەگەڵ وەبەرهێنان بڕیاریدا، كارئاسانی ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت…
Total
0
Share