وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ” بەكارهێنانی مۆبایل لە كاتی لێخوڕیندا ئەمشەو شۆفێرێكی لە شەقامی120 مەتری خێرای هەولێر كردە دەرەوە و رووداوەكە زیانێكی ماددی زۆریشی لێكەوتەوە”.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە ” بەكارهێنانی مۆبایل لە كاتی لێخوڕیندا ئەمشەو شۆفێرێكی لە شەقامی120 مەتری خێرای هەولێر كردەوە دەرەوە”.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات لە كاتی لێخوڕیندا مۆبایل بەكارنەهێنن و پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بن.