راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمە تایبەتەكانمان، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانیان ژمارەیەك تیرۆریست لە چەند شوێنێكی جیاوازی سنووری قەزای شارەزوور دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیركراوەكان خەڵكی پارێزگاكانی بەغداد و دیالەبوون، كاری لۆجستی و دابینكردنی كەرەستەیان بۆ شانە نووستوو و چالاكەكانی تیرۆریستانی داعش كردووە، دوای ئاشكرابوونیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی عێراقەوە بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵاتوون و لە سنووری شارەزوور نیشتەجێبوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دەستگیركردنیان دەستبەجێ رادەستی یاساكران بەمەبەستی سزادانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دوو جار بۆردومانی بەنداوی تشرینیان کرد

چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و کەمێک لەمەوبەر بەنداوی تشرینیان بۆردومانکرد. هەسـ.ـەدە…
Total
0
Share