هەولێر.. سێ منداڵ لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکدا شەوان رۆژ دەکەنەوە

ئەمشەو سێ منداڵ لە شاری هەولێر لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکدا رۆژیانکردەوە.

عەقید کاروان خۆشناو گرتە ڤیدیۆیەکی لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە کە تێدا دەردەکەوێت، سێ منداڵ لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکی ئاسندا نووستوون.

عەقید کاروان خۆشناو نووسیویەتی، “کوا ئەوانەی بەناوی مافی منداڵپارێزی قسەدەکەن، بە سەدانی وا وا لە ترافیکەکان و شەقامی ئیسکان دەرۆزە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەو شوێنەی منداڵەکانی تێدا نووستوون پشتی شوقەکانی باب حارەیە”.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ئەم حاڵەتەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share