نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق

پەرلەمانتارێکی کورد زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکرادەکات.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە خانەنشینانی سەربازیی هەرێم هاوشێوەی خانەنشینانی شارستانی مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت.

وتیشی، تاوەکو ئێستا وردبینی لە لیستی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم دەکرێت، چونکە کێشەی تێدایە و دەبێت داتا و زانیارییەکان راستبکرێنەوە، ئەوەش پێویستی بە کاتە و بە رۆژ و دوو رۆژ چارەسەر ناکرێت، لەبەر ئەوە پرۆسەکە دواکەوتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی دوو مانگە خانەنشینانی شارستانیی هەرێم مووچەکانیان بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی هۆڵەندا رۆڵی کاریگەری لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمدا هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share