دانا عەبدولكەریم: لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆن تۆماردەكەین

دانا عەبدولكەریم بەشداربووی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین.

وتیشی، “كۆنفرانسەكەمان زۆر سەركەوتوو بوو، بەڵام نوێنەری كۆمسیۆن ئامادەنەبوو كە بەداخەوە بەهۆی دەستووەردان لەلایەن سەرۆكی كۆمسیۆنەوە ستافی كۆمسیۆن ئامادەنەبوو”.

راشیگەیاند، زیاتر لە هەزار و 300 كەس بەشداریی كۆنفرانسەكەیان كردووە و ئەوەی بەلامانەوە گرنگە هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم تێیدا…
Total
0
Share