ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرتاسەری باشووری كوردستان چالاكیی جۆراوجۆر بۆ “رۆژی شەهیدی یەكێتی” رێكدەخرێن، لە دوو رێوڕەسمیشدا لە هەولێر و سلێمانی یادی ئەو رۆژە بەرز راگیرا.
لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكاران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستام رایگەیاند، “یەكێتی دوای قوربانییەكی زۆر گەیشتووە بەم قۆناغە و چەندین ساڵە بە رەنج و ماندووبوون و خوێنی شەهیدەكانمان توانیومانە لە ئاستی حكومەتدا بین، بەڵام دەبێت بیربكەینەوە ئایا لە ئاستی خواستی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكانماندا بووین؟”.
وتیشی، “یەكێتی لە رابردوودا زۆری كردووە بەڵام زۆریش ماوە بیكەین بۆ خەڵكی كوردستان، دەبێت بە هەموومانەوە كار بۆ ئەوە بكەین سبەینێمان باشتربێت لە ئەمڕۆمان”.